بەعس و پەرلەمان و سوپاش هەڵوەشایەوە
ئەحمەد شەرع بەفەرمی بووە سەرۆكی كاتی وڵاتی سووریا
964+
فەرهاد حەسەن
لە سوریا، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای عه‌ره‌بی سوریا و ئه‌نجومه‌نی گه‌ل و ده‌ستوری ساڵی 2012 رایەگەیەندرا و ئه‌حمه‌د شه‌رعیش بەفەرمی وه‌كو سه‌رۆكی كاتی وڵات ده‌ستنیشانكرا.
حه‌سه‌ن عه‌بدولغه‌نی وته‌بێژی به‌شی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی سوریا، له وتارێكدا پیرۆزبایی له گه‌لی سوریا كرد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی شۆڕشه‌كەیان و رۆژی 8ـی كانونی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێكیشی به رۆژی نیشتمانی ئەم وڵاتە راگەیاند.
وتیشی “بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستوری ساڵی 2012 و هه‌ڵپه‌ساردنی هه‌مو یاسا تایبه‌ته‌كان، هەڵوەشاندنەوەی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سه‌رده‌می رژێمی پێشوو و سه‌رجه‌م لیژنه‌كانیش كه له‌و ئه‌نجومه‌نه پێكهێندرابوون، به‌هه‌ڵوه‌شاوه داده‌نرێن”.
لەو بڕیارانەی كە عەبدولغەنی لە وتارەكەیدا ئاشكرای كردن، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سوپای رژێمی پێشوو و دووباره بنیادنانه‌وه و دروستكردنه‌وه‌ی سوپای سوریا له‌سه‌ر بناغه نیشتمانییه‌كان، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م داموده‌زگا ئه‌منییه‌كانی سه‌ر به لق و ناوه جۆراوجۆره‌كانی و هه‌موو ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه پێشتر هه‌بوون، لەجێیاندا دامه‌زراوه‌یه‌كی نوێی ئه‌منی كه ئاسایشی هاوڵاتیان بپارێزێت دروستده‌كرێت.
هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پارتی سۆسیالیستی به‌عسی عه‌ره‌بی و پارته‌كانی به‌ره‌ی پێشكه‌وتنخوازی نیشتمانی و رێكخراو و داموده‌زگا و لیژنه‌كانی سه‌ر به‌و پارتانه به هه‌ر ناوێكی دیكه پێكبهێندرێنه‌وه قه‌ده‌غه‌یه، ته‌نها له حاڵه‌تێكدا نه‌بێت كه هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌كانیان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ده‌وڵه‌تی سوریا.
له‌مه‌ودوا هه‌موو گروپه سه‌ربازییه‌كان، ئۆرگانه‌كانی شۆڕشگێڕی سیاسی و مه‌ده‌نی هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه و تێكه‌ڵ به داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت ده‌بن، هه‌روه‌ها فه‌رمانده ئه‌حمه‌د شه‌رع له ماوه‌ی راگوزه‌ردا پۆستی سه‌رۆكایه‌تی وڵات ده‌گرێته ئه‌ستۆ و ئه‌ركه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عه‌ره‌بی سوریا جێبه‌جێده‌كات و نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات له كۆڕ و كۆڕبه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
ده‌سه‌ڵات ده‌درێته سه‌رۆك كۆمار بۆ پێكهێنانی په‌رله‌مانێكی كاتی بۆ قۆناغی راگوزه‌ر، كه ئه‌ركه‌كانی خۆی ده‌گرێته ئه‌ستۆ تا ده‌ستوورێكی هه‌میشه‌یی بۆ وڵات په‌سه‌ند ده‌كرێت و ده‌چێته ناو هێزی جێبه‌جێكردنه‌وه.