سزاش دیاری کراوە

بڕیار دەرچووە لە گرێ سپی بە لیرەی تورکی نان بکڕن


ئەحمەد مستەفا

ئاژانسی هاوار نیوز کە رووماڵی رۆژەڤە ناوچەییەکان دەکات لە رۆژئاوای کوردستان بڵاوی کردەوە، ئیدارەی خۆجێی و دەوڵەتی تورکیا دانیشتووانی شارۆچکەی گرێ‌ سپی ناچار کردووە، بە لیرەی تورکی نان بکڕن.

لە نوسراوێکدا کە مێژووەکەی بۆ 27.1.2025 دەگەڕێتەوە و ئەمڕۆ چوارشەممە ئاژانسەکە بڵاوی کردووەتەوە، ئیدارەی شارەکە کە سەر بە رەققەیە و لەلایە گروپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا بەڕێوەدەبرێ، بە نوسراو بڕیارەکەیان سەپاندووە.

لە نوسراوەکەدا هاتووە، ئەگەر نان بە لیرەی تورکی نەکڕن، بە پێنج هەزار لیرەی تورکی سزا دەدرێن و دادگایی دەکرێن.

شاری گرێ‌ سپی لە رۆژئاوای کوردستان ساڵی 2019، لەلایەن تورکیا و گروپە چەکدارەکان داگیرکرا، هەوڵدەدەرێ زمان و دراوی تورکی لە هەرێمەکە بسەپێنرێ.