لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان خێوەتیان هەڵداوە

بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی دوو رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

دوو رۆژە بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سلێمانی، لە بەردەم ئۆفیسی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مانیان گرتووە و نان ناخۆن، ئەوان داوای موچە دەكەن.

پاکیزە محەمەد یەکێک لە مانگرتووەکان بە 964ـی وت، “لە دوێنێ سێشەممەوە 28.1.2025 مانمان لە خواردن گرتووە و لە خێوەتدا ماوینەتەوە”.

باسی لەوەش کرد، بەردەوام دەبن و شوێنەکە چۆڵ ناکەن تا داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت، تا ئێستاش هیچ نوێنەرێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەمیانەوە نەچووە.

چەند مامۆستایەکی دیکەش کە بۆ پاڵپشتی مانگرتووان چووبوونە شوێنەکە رایانگەیاند، مامۆستایان شێوازی خەباتیان گۆڕیوە و پێشتر لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردە و دادگا ناڕەزاییان دەردەبڕی، بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرت، بۆیە ئێستا بەو شێوەیە لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان مان دەگرن.

چەند ساڵێکە مامۆستایانی کوردستان لە دواکەوتنی موچە و خراپی رەوشی ژیانیان ناڕازین و ناوبەناو خۆپیشاندان و گردبوونەوە ئەنجام دەدەن.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی بۆ موچە گردبوونەوە ...

مامۆستایان و فەرمانبەرانی سلێمانی بۆ موچە گردبوونەوە و شەقامیان داخست

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە سلێمانی گردبوونە?...

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە سلێمانی گردبوونەوە

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە سلێمانی گردبوونە...

مامۆستایانی وانەبێژی لەکارلادراو لە سلێمانی گردبوونەوە