له ئەمنە سوورەکە هاوكاری بۆ باكوور و رۆژئاوای كوردستان كۆدهكرێتهوه
964+
هێرۆ مەولودی
خەڵکی شاری سلێمانی کەمپهینی كۆكردنهوهی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی دوێنێی باكوور و رۆژئاوای كوردستان دهستپێدهكهن.
ئاوات محەمەد، قائیممەقامی سلێمانی دەربارەی ئهنجامدانی کەمپهینەكه لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند “بۆ هاوکاریی خەڵکی باکوور و رۆژئاوای کوردستان، کە تووشی ئەم بارودۆخە هاتوون و پێویستیان بە هاوکاری به پەلە هەیە، کەمپینێكیان دهستپێكردووە و داواکارن هەموو خەڵکی سلێمانی بە ههموو توانای خۆیان هاوکارییهكانیان بگەیهنن.
دەربارەی ئەو پێداویستییانە، کە پێویستە خەڵکی سلێمانی بیگەیننە کەمپهینەکە، قائیمقامی سلێمانی وتی “هەموو جۆرە کەلوپەلێک پێویستە بەڵام باشترین هاوکاری، کۆکردنەوەی پارە، پێداویستی پزیشکی، بەتانی و خێوەته، كه بۆ ئێستا زۆر پێویستن.
ئەم کەمپهینە لە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی شوبات لە ناو مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە دەستیپێكردووه و چهند رۆژێك بهردهوام دهبێت.