بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی - وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری
تایبەتە بە کشتوکاڵ و سەوزکردن
ئەگەر بێکاری و دانیشتووی هەولێری دەتوانی بەشداری ئەم خولە بکەیت
964+
ژێوار خدر
گەنجانی بێکاری هەولێر خولێکیان بۆ دەکرێتەوە و فێر دەکرێن چۆن گرنگی بە ژینگە بدەن و رێژەی سەوزایی زیاد بکەن لە رێگەی چاندنی نەمام و کشتوکاڵییەوە.
خولەکە به پالپشتى دارايى سوپاى ئيتاڵی بهرێوهدهچێت و بۆ ماوهى 15 بۆ 20 رۆژ دەخایەنێت و زیاتر کرداری دەبێت.
تەمەن کاکە، رێکخەر و وەرگێڕی سوپای ئیتاڵی بە 964ـی وت، خولەکە بەمەبەستى گرنگیدان بە تواناکانى گەنجان له بوارى كشتوكاڵى سهوزايى، کراوەتەوە، لەپێناو کەمکردنەوەی پیسی ژینگەی شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان، ئەو تیمە بڕیاریانداوە بە کردنەوەی خولەکە.
وتیشی، کوڕان و کچان دەتوانن بەشداربن و خولەکەش تایبەتە بە گەنجانی بێکار، لە رۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە و رۆژانە لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تا 2:00ی پاش نیوەڕۆ دەبێت.
باسی لەوەشکرد، بەشداربووانی خولەکە رۆژانە کۆفى برەیک و ژهمهخواردنیان بۆ دابين دهكرێت لهگهڵ پێداویستییەکان خول و لە کۆتاییشدا بڕوانامەى بەشداربوونیان پێ دەبەخشرێت.
ئاماژەی بەوەشدا، بەشداربووانی خولەکە شانسی ئەوەیان دەبێت لە دوای تەواو بوونی خولەکە بەشێوەی گرێبەست یان هەمیشەیی دابمەزرێن، یان ببن بە خاوەنی کاری خۆیان.
بەچەند مەرجێک خوازیار وەردەگیرێت، کەسى بەشداربوو دەبێت بێکار بێت یان خوێندنى تهواو كردبێت و چانسی وەرگرتنە زیاترە ئەگەر دەرچووی بەشی کشتوکاڵی بێت، دەبێت تەمەنى لە نێوان 18 بۆ 45 ساڵی بێت، پڕکردنەوەى فۆرم تەنیا لە رێگەی ئۆنلاین دەبێت و بە پێى هەڵسەنگاندن بەشداربوو وەردەگیرێت، پێویستە بەشداربوو پابەندى خولەکە بێت.
دوا وادە بۆ بەشداریکردن لە خولەکە 3.2.2025، لە بەرواری 15.2.2025 دەستپێدەکات و هەتا 15.3.2024 بەردەوام دەبێت.
لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن فۆرمەکە پڕبکەنەوە و بەشداری خولەکە بکەن
يان پهيوهندى بهم ژمارانهوه بكه:
07504363666
07504561522