بۆ پارێزگاى هەڵەبجە دامەزرێندراون

لە 964ـەوە لیستى ناوى 500 فەرمانبەرى گرێبەست ببینە

964+

ئەمەل ناجی – ھەڵەبجە

بە بڕیارى حکومەتى هەرێم، 500 کەس وەک فەرمانبەرى گرێبەست بۆ پارێزگاى هەڵەبجە دامەزرێندراون و دابەشدەکرێن بەسەر فەرمانگەکانى هەڵەبجەدا.

شاھین حەمەڕەزا، جێگری پارێزگاری ھەڵەبجە بە 964ـى وت،”ھەفتەی رابردوو ئەنجوومەنی راژە پێیان راگەیاندین کە حکومەتی ھەرێم رەزامەندی لەسەر دامەزراندنی 500 کەس بۆ بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکانی ھەڵەبجە دەربڕیووە، و دواتریش نووسراو و ناوەکان ئاڕاستەی دیوانی پارێزگا کرا، ئەمڕۆش ئێمە ناوەکانمان راگەیاند”.

بە وتی شاھین حەمەڕەزا، لەگەڵ ئەو 500 کەسەى دەستبەکاربوون  28 کەسی دیکەش دادەمەزرێندرێن کە پێشتر و بە بڕیارێکی تایبەت بڕیاری دامەزراندیان دراوە، و بەم شێوەیەش ژمارەکە دەبێتە 528 کەس، و بەپێی پێویستی و پسپۆری دابەشدەکرێن بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە جیاوازەکانی ھەڵەبجەدا.

لیستى ناوى 500 کەسەکە ببینە:

پێداچوونەوە: وریا فەتاح