داوای دامەزراندن دەکەن و دەیانەوێ لەپێشینە بن
بژمێرەکانی گەرمیان دووبارە گردبوونەوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
بژمێرەکانی پڕۆسەی سەرژمێری لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان گردبوونەوە، داوا دەکەن دابمەزرێن و دامەزراندن بۆ ئەوان لە پێشینەبێت.
ئەمە دووەم جارە، بژمێرەکان لە سنوری گەرمیان گردبوونەوە ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی دابمەزرێن، ئەوان دەڵێن،” ناوەکانیان داوە بە ئیدارەی گەرمیان بۆ ئەوەی بەرز بکرێتەوە بۆ سەرووی خۆیان و ئەمانیش دابمەزرێن”.
باس لەوەش دەکەن، “بڕیاری خانەنشینی ژمارەیەکی زۆر فەرمانبەر دەگرێتەوە، دەیانەوێت ئەوان لەجێگەیان دابنرێن بەپێی پسپۆریەکانیان، تا بۆشایی دروست نەبێت”.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر