لە دهۆک جیاکرایەوە

پۆلیسى بەردەڕەش بە پۆلیسى ئاکرێوە گرێدرا

964+

وریا فەتاح

بەفەرمانى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێم، بەشى پۆلیسى قەزاى بەردەڕەش بە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى ئاکرێوە گرێدرا و لە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک، جیاکرایەوە.

پۆلیسى ئاکرێ بڵاوى کردووەتەوە، بەستنەوەى بەشى پۆلیسى قەزاى بەردەڕەش بە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان، بە فەرمانى وەزارەتى ناوخۆیە، بۆیە چیتر پۆلیسى قەزاى بەردەڕەش سەر بە بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى پارێزگاى دهۆک نامێنێت.

باس لەوەشکراوە، لەبەر کارئاسانى بۆ هاوڵاتیانى سنوورى قەزاى بەردەڕەش و رایکردنى کارەکانیان، عەقید عارف یونس، بە وەکالەت وەک بەڕێوەبەرى بەشى پۆلیسى قەزاى بەردەڕەش، لە جێگاى عەمید ئەسعەد ئەحمەدن دەستبەکار بوو.

پۆلیسى ئاکرێ 10 ئۆتۆمبێلى سفر کیلۆمەترى پێدرا

پۆلیسى ئاکرێ 10 ئۆتۆمبێلى سفر کیلۆمەترى پێدرا