بازگەى دارەمان لە سنوورى باکورى کەرکوک
دەیانویست لە هەولێرەوە بیگوازنەوە بۆ بەغدا
شەش ملیار دینار و 30 دەفتەر دۆلار دەستى بەسەرداگیرا
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
شەوى رابردوو لە بازگەیەکى باکورى کەرکوک، لە ئۆتۆمبێلێکدا بڕى شەش ملیار دینار و 300 هەزار دۆلار دەستى بەسەرداگیرا کە سەرنشینەکان بەبێ هیچ نوسراوێکى فەرمى دەیانویست لە هەولێرەوە بەرەو بەغدا بیگوزنەوە شارى بەغدا.
سەرچاوەیەکى ئەمنى تایبەت لە تاوانى پێشوەختەى سەر بە دەزگاى هەواڵگرى و لێکۆڵینەوە فیدڕاڵی بە 964ـى وت،” درەنگانێکى شەوى رابردوو، لە بازگەیەکى باکورى کەرکوک دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێکى جۆرى مینى پاسدا گیرا و دواى پشکنین دەرکەوت بڕى شەش ملیار دینار و 300 هەزار دۆلاری هەڵگرتووە و هیچ نوسراوێکى فەرمیشیان پێنەبووە بۆ گواستنەوەى پارەکە”.
وەک سەرچاوەکە باسى دەکات، پارەکە لە هەولێرەوە جوڵەى پێکراوە و ویستویانە بیگوازنەوە بەرەو بەغدا.
“بەهۆى نەبوونى هیچ بەڵگە و نوسراوێک بۆ گواستنەوەى پارەکە، بۆیە بەپێى رێنماییەکانى بانکى ناەوەندى دەستبەسەر ئۆتۆمبێلەکە و بڕە پارەکەدا گیراوە و سەرنشینەکانیش کە دوو کەس بوون، دەستبەسەرکراون و لێکۆڵینەوەیان لێدەکرێت”، سەرچاوەکە واى بە 964 وت.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح