کێشەکە کوردستانیشی گرتووەتەوە

تیکتۆک هێشتا نەگەڕاوەتەوە فرۆشگاکانی ئەپڵ و گوگڵ

964+

مستەفا نەهرۆ

سەرەڕای ئەوەی هەفتەی رابردوو قەدەغەی پلاتفۆڕمی تیکتۆک لە ئەمریکا بۆ ماوەیەکی کاتی لابرا، بەڵام هێشتا ئەپەکە لە ستۆرەکانی ئەپڵ و گوگڵ بەردەست نییە.

دوای چەند کاتژمێرێک لە قەدەغەی تیکتۆک؛ هەر زوو سەرۆکی ئێستای ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ مۆڵەتی 75 رۆژ کارکردنی بە تیکتۆک دا تا بەردەوام بێت لە وڵاتەکەی، بەڵام هێشتا ئەپڵ و گوگڵ کە خاوەنی دوو گەورەترین فرۆشگای دابەزاندنی ئەپڵیکەیشنن، ئەم ئەپەیان نەگەڕاندووەتەوە فرۆشگاکانیان.

جا ئەم کێشەیە هەر لە ئەمریکا نییە، بەڵکو عێراق و وڵاتانی تریشی گرتووەتەوە، چونکە بەشێکی زۆر لە خەڵکی، سەرەڕای ئەوەی لە ئەمریکا نین، بەڵام وڵاتی دروستکردنی ئەکاونتی فرۆشگاکانی (ئەپڵ- گوگڵ)ـیان خستووەتە سەر ئەمریکا، بۆیە ئەوانیش بێبەش دەبن لە دووبارە دابەزاندن و نوێکردنەوەی ئەپی تیکتۆک لەسەر مۆبایلەکانیان.

لە ناو هاوڵاتیانى عێراقدا، تیکتۆک یەکەمە

لە ناو هاوڵاتیانى عێراقدا، تیکتۆک یەکەمە

دادگاى باڵاى ئەمەریکا تیکتۆکى قەدەغە کرد

دادگاى باڵاى ئەمەریکا تیکتۆکى قەدەغە کرد