• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo
درێژى كه‌بابه‌كه‌ى له‌ 40 سانتیمه‌تر كه‌متر بوو مه‌یخۆ

دیمه‌نێكی كه‌بابخانه‌كه‌ى باتاس... وێنه‌: له‌ سۆشیاڵ میدیاى هه‌ریری من وه‌رگیراوه‌.

كه‌بابخانه‌یه‌كى باتاس ئۆفه‌رێكی نوێى هه‌یه‌

درێژى كه‌بابه‌كه‌ى له‌ 40 سانتیمه‌تر كه‌متر بوو مه‌یخۆ

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ قه‌زاى هه‌ریر كه‌بابخانه‌یه‌ك هه‌یه‌ ئۆفه‌رێكی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر درێژى كه‌بابه‌كه‌ى له‌ 40 سانتیمه‌تر كه‌متر بوو، مه‌یخۆ، ئه‌مه‌ش بۆ زیاتر راكێشانى سه‌ره‌نجى موشته‌رییه‌كانیه‌تى.

كه‌بابخانه‌ی سیروان، ئۆفه‌ره‌كه‌ى راگه‌یاندووه‌ و كه‌وتووه‌ته‌ كۆمه‌ڵگاى باتاسی سه‌ر به‌م قه‌زایه‌.

سیروان تەحسین شێخە خاوەنى کەبابخانەکە به‌ 964ـى وت، ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌كه‌ ئه‌م ئۆفه‌ره‌یان راگه‌یاندووه‌ و كه‌بابه‌كانیان بۆ كڕیاران گه‌وره‌تر كردووه‌.

وتیشی “درێژى كه‌بابه‌كانمان له‌ 40 سانتیمه‌تریش زیاترە، به‌پێی ئه‌و پێوانه‌ى بۆ دروستكردنى كه‌بابه‌كان دامانناوه‌ له‌ 40 سانتیمه‌تر زیاتره‌”.

هه‌ر درێژى و گه‌وره‌یی كه‌بابه‌كانیان نا، خاوەنى کەبابخانەکە ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر له‌ تام و چێژیش به‌دڵی كڕیاران نه‌بوو ده‌توانن ره‌تیبكه‌نه‌وه‌ و نه‌یخۆن.

له‌و چێشتخانه‌یه‌ هه‌ر نه‌فه‌رێك كه‌باب له‌ دوو شیشی 40 سانتیمه‌ترى پێكهاتووه‌ نرخه‌كه‌ى ته‌نیا شه‌ش هه‌زار دیناره‌ وه‌ستاكه‌ش ده‌ڵێت، زۆر قازانج ناكه‌ین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت دڵى كڕیاره‌كانمان رابگرین و زۆرترین ژماره‌ى كڕیار له‌خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه”‌.

كه‌باب به‌ كیلۆش ده‌فرۆشن بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك 18 هه‌زار دیناریان داناوه‌ و جگه‌ له‌ شه‌ش رۆژه‌كه‌ى هه‌فته‌ به‌ رۆژانى هه‌ینیش ده‌رگایان كراوه‌یه‌ و له‌ خزمه‌تى كڕیارانیان دان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا كه‌بابی هه‌ولێری خوارد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا كه‌بابی هه‌ولێری خوارد

مامۆستایه‌ك له‌ كۆیه‌ كه‌بابخانه‌یه‌ك ده‌كاته‌ پ�...

مامۆستایه‌ك له‌ كۆیه‌ كه‌بابخانه‌یه‌ك ده‌كاته‌ پۆل بۆ قوتابییه‌كانى

شۆفێرێک لەناو سەیارەکەیدا گیری خواردبوو؛ رزگاریان کرد

ساتی ئازادکردنی شۆفێرەکە لەلایەن بەرگری شارستانی هەولێر _ وێنە: بۆ 964 نێردراوە

لە گەڕەکی ژیانی هەولێر

شۆفێرێک لەناو سەیارەکەیدا گیری خواردبوو؛ رزگاریان کرد

964+
ئەحمەد مستەفا

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، دەوروبەری کاتژمێر 8:00، تیمێکی بەرگری شارستانی هەولێر شۆفێرێکیان رزگارکرد، کە بەهۆی خۆ کێشان بە دیوارێکدا لە ئۆتۆمبیلەکەیدا گیری خواردبوو.

رووداوەکە لە گەڕەکی ژيانی هەولێر روویدا.

شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ی وت، شوفێرەکە لەلایەن تیمەکانییانەوە رزگار کراوە و تيمی ڕزگارکردنی بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی هەولێر بۆ نەخۆشخانە گواستوویانتەوە.

ئۆتۆمبێلەکە لە جۆری تۆیۆتا کرۆلایە، پێشەوە و تەنیشتی سەیارەکە زەبری زۆریان پێ گەیشتووە، شۆفێرەکەش بریندارە.

دیمەنی کارکردنی تیمەکان؛