دیمهنی یهكێك له خۆپیشاندانهكانى مامۆستایانى ناڕازى لهههرێمی كوردستاندا ... وێنه: سۆشیال میدیا
بەهۆى دواکەوتنى موچە
سبەینێ دەوامى وەرزى دووەمى خوێندن دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانى ناڕازیش دەڵێن، بایکۆتى دەکەین
964+
وریا فەتاح
سبەینێ دەوامى وەرزى دووەمى خوێندن دەستپێدەکاتەوە و مامۆستایانى ناڕازیش دەڵێن، “بایکۆتى دەکەین”.
د. سەیوان فەرەج، بریکارى وەزارەتى پەروەردەى هەرێم بە 964ـى وت، دواى تەواوبوونى پشووەکانى تاقیکردنەوەى وەرزى یەکەم، سبەینێ یەکشەممە، دەوامى قوتابیان لە هەرێمى کوردستان دەستپێدەکاتەوە، بەڵام زۆرى نەبرد دەستەى داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، بایکۆتى دەوام دەکەین.
بەپێى راگەیەندراوەکە بێت، بەهۆى دابەشنەکردنى موچەى مانگى 12ـى ساڵى پار و موچەى مانگى یەکى ئەمساڵ، لە سبەی یەکشەممەوە بایکۆتی دەوام لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندندا دەستپێدەکەن .
جەختیش دەکەنەوە، دەستپێکردنی وەرزی دووەمی خوێندن بەندە بە رێککردنەوەی وادەی دابەشکردنی موچە و نەفەوتانی هیجچ موچە ومافێک و زوو جێبەجێکردنی تەوتین.