ئۆتۆمبێلێک لە کاتى بەنزین تێکردن...وێنە: 964+
بەنزینی تێکەڵە قەدەغەیە
لە سبەینێوە بەنزینخانەکانی سۆران دەخرێنە ژێر چاودێری
964+
ژووری هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سۆران، بەنزینخانەکانی سنووری ئیدارەکە ئاگادار دەکاتەوە خۆیان بە دوور بگرن لە فرۆشتنی بەنزینی خراپ و تێکەڵە ئەگەرنا دادەخرێن.
ئەمڕۆ شەممە 25.1.2025، ئەمیر شانەدەری، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سۆران بە 964ـی راگەیاند، سبەینێوە دەستدەکەن بە چاودێری کردنی بەنزینخانەکان، ئەگەر بەنزینی خراپ و تێکەڵە بفرۆشن دادەخرێن.
بەنزینی تێکەڵە ئەو جۆرەیە کە لەگەڵ نەفتا تێکەڵ دەکرێت و کاریگەری لەسەر کوالێتیی بەنزینەکە دروست دەکات و کاریگەریی خراپیش بۆ سەر ئۆتۆمبێلەکان دەبێت.
جگە لە زیان بۆ ئۆتۆمبێلەکان، بەنزینی تێکەڵە لەدوای ئەوەی لە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکاندا دەسوتێت و دەچێتە هەواوە، دەبێتە هۆی پیسبوونی ژینگە.