بەراورد بە ساڵانی رابردوو

راوکردن لە گەرمیان کەمی کردووە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، لە ساڵی رابردوودا ژمارەی دەستگیرکردنی سەرپێچیکار 62 کەس زیادی کردووە، بەڵام راوکردن کەمی کردووە.

موقەدەم ھاشم عەلی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان ئامارەکانی ساڵی رابردووی بەڕێوەبەرایەتییەکەی بۆ 964 خستەڕوو و وتی، “لە ساڵی 2023، 147 سەرپێچیکار دەستگیرکراون، بەڵام لە ساڵی 2024 رێژەکە زیادیکردووە بۆ 209 سەرپێچیکار”.

باسی لەوەشکرد، جگە لە دەستبەسەرداگرتنی کۆمەڵێک کەرەستەی دار بڕین و دەستگیرکردنی راوچییەکان، ئاسکێکیش بە کوژراوی کە دەستی بەسەردا گیرابوو، دوای پشکنین بۆ شیاویی گۆشتەکەی، بە بڕیاری دادوەر لە زیادکردنێکی ئاشکرادا بە 240 ھەزار دینار فرۆشرا.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

گەرمیان.. لە 6 مانگدا 47 راوچی دەستگیرکراون

گەرمیان.. لە 6 مانگدا 47 راوچی دەستگیرکراون