چارەنووسی چی دەبێت؟
لە کفری پڕۆژەیەک خەڵک نەیانکڕی بوو بە کەلاوە
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە دەروازەی قەزای کفری، سێ ساڵ پێش ئێستا دەست بە دروستکردنی کراوە، بەڵام بەھۆی نەبوونی خواست لەسەر پرۆژەکە و نەکڕینی لەلایەن ھاوڵاتیانەوە، کۆمپانیاکە پرۆژەکەی راگرت و بە کەلاوەیی لە دەروازەی قەزاکە بەجێھێڵدراوە.
لە ساڵی 2022 مۆڵەت دراوە بە دروستکردنی پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە دەروازەی قەزای کفری، خۆی لە دروستکردنی ھەزار یەکە دەبینێتەوە، بەڵام دوای دروستکردنی نزیکەی 100 خانوو پرۆژەکە راگیرا.
چۆمان فەتاح، وتەبێژی وەبەرھێنانی گەرمیان بە 964ى وت، بەھۆی نەبوونی خواست لەسەر پرۆژەکەی قەزای کفری، لەلایەن ھاوڵاتیانەوە خانووەکان نەدەکڕا، بۆیە کۆمپانیا بەناچاری پرۆژەکەی راگرت و ئەو خانوانەشی دروستی کرد بە ھەیکەلی جێھێڵدراوە.
تائێستا نازانرێ چارەنوسی پرۆژەکە چی دەبێت، بەڵام بەپێی یاسای وەبەرهێنان ھەر پرۆژەیەک تا چوار ساڵ کاری تێدا نەکرێت، ئەوا مۆڵەتەکەی ھەڵدەوەشێتەوە، وتەبێژەکەی وەبەرهێنانی گەرمیان وتی، کۆمپانیاکە داوای کردووە، لەبری ئەوە لە پڕۆژەیەکدا کۆمەڵێک خانوو لە پارێزگای سلێمانی دروست بکات، بەڵام تا ئێستا داواکەی خۆی ماوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا