لە پێنجوێن

گرووپێک كتێب بۆ خوێنەران بەخۆڕایی دابین دەكەن و سەوداش دەكەن

+964

کامیار کەمال- پێنجوێن

گرووپی بەخشەوەرانی کتێب لە پێنجوێن کتێبخانەیەکیان داناوە، بۆ ئەوەی هەر کەس خوازیاری خوێندنەوە بێت بێ بەرامبەر کتێب ببات و دواتر بیگەڕێنێتەوە.

ئارام رەشانی، سەرپەرشتیاری كتێبخانەكەیە و بە 964ی راگەیاند، نزیکەی 250 کتێبیان لە کتێبخانەکە داناوە و رێکخراوی لایف سکیڵ لە پێنجوێن جێگای بۆ دابین کردوون.

وتیشی، ماوەی دوو ساڵە چەند گەنجێک لە گرووپی بەخشەرانی کتێب، هەفتانە بابەتێک دیاریی دەکەن بۆ خوێندنەوە و دواتر کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر کتێبەکان دەکەن، کە خوێندوویانەتەوە.

یەكەمین كتێبخانەی وەرزشی كوردی لە سلێمانی کرایەوە

یەكەمین كتێبخانەی وەرزشی كوردی لە سلێمانی کرایەوە

“بڕیاریان داوە هەموو کەس لەو بیرۆکە سوودمەندبێت و پێکەوە کتێب و کتێبخانەکەیان دابین کردووە، داواش دەکەین هەر کەس پێی خۆشبێت، کتێب ببەخشێتە کتێبخانەکەیان بۆ دەوڵەمەند بوونی کتێبخانەکە، یان کتێبێک ببات و کتێبێکی دیکە لە جێگەی دابنێت”، سەرپەرشتیاری كتێبخانەكە وای وت.

هەروەها دەڵێت، کتێبەکانیان لە بواری سیاسی، کۆمەڵایەتی، دەروونناسی و ئەدەبیاتن، هەوڵی ئەو گەنجانەش لە کاتێکدایە قەزای پێنجوێن خاوەن کتێبخانەیەکی گشتیەی و بە سەدان ناونیشانی تێدایە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا