• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

ئاسایشی سلێمانی:

ئەو کەسەی لە هەولێر خوشکەکەی کوشت لە کۆیە دەستگیر کراوە

964+

شۆڕش قادری

ئەو کەسەی سەرەتای هەفتەی رابردوو لە هەولێر خوشکی خۆی کوشت، دوای چوار رۆژ لە ئەنجامدانی تاوانەکە، لە کۆیە دەستگیر کراوە.

رۆژی 11.1.2025  لەشاری هەولێر بەهۆی کێشەی خێزانییەوە ژنێک بەناوی (ژ، ی، ت) لەلایەن براکەیەوە کوژرا و پاش ئەنجامدانی تاوانەکە تۆمەتبار هەڵات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای بڵاوبونەوەی هەواڵەکە لە دەزگاکانی راگەیاندن، لەپێناو دەستگیرکردن و دۆزینەوەی تۆمەتبار، دەستبەجێ بەدواداچوونی ورد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژهەڵاتی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی تەکنەلۆجیای زانیاری ئەنجام دراوە و دوای بەدەستهاتنی زانیارییەکان دەرکەوتووە کە تۆمەتباری رووداوەکە لە شاری کۆیە خۆی حەشارداوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانراوە لە 15.1.2025 تۆمەتباری بکوژ بەناوی (ت، ی، ت) دەستگیر بکرێت و ئەو چەکەی تاوانەکەی پێ ئەنجامدرابوو، دەستی بەسەرداگیراوە.

ئاسایشی سلێمانی دەشلێت، لەئێستادا تۆمەتبار بە ماددەی (406) لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

ژنێک لەلایەن براکەیەوە کوژرا

لە شاری کوت کەسێکیان کوشت و لە هەولێر دەستگیر کران

لە شاری کوت کەسێکیان کوشت و لە هەولێر دەستگیر کران

ئاسایشی سلێمانی شەش کەسی دەستگیر کرد

ئاسایشی سلێمانی شەش کەسی دەستگیر کرد

وشکە سەرما بەردەوامە و باران خەبەری نییە

کەشێکی سارد بەڕێوەیە و بەفر بارین دەستپێدەکات

ئاسمان هەوراوییە

وشکە سەرما بەردەوامە و باران خەبەری نییە

964+

ژێوار خدر

وشکە سەرماکەی و بەردەوامە و ئاسمانێکی هەوراوی و بێ بارانمان دەبێت لەم دوو رۆژەی داهاتوودا.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ هەینی 31.1.2025، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەوردا دەبێت و پلەکانی گەرماش بەراورد بە دوێنێ نزمتر دەبنەوە، سبەی شەممە ئاسمان هاوشیوەی ئەمڕۆ دەبێت، بەڵام جەوەکەی ساردتر دەبێت و پلەکانی گەرما لەمڕۆش زیاتر دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 16 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى

دهۆک: 16 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 17  پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 15 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى

سۆران: 15 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 19 پلەى سیلیزى

ئەم دوو رۆژە کەشەکەی بەهارییە

ئەم دوو رۆژە کەشەکەی بەهارییە