یەکیک لە ئامێرەکانی شارەوانی لە کاتی کارکردن لە پڕۆژەی دروستکردنی شەقام و ئاوەڕۆ لە ناحیەی کەلەکچی وێنە: وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار
بە بڕی 570 ملیۆن دینار
کەلەکچی شەقام و ئاوەڕۆی بۆ دروست دەکرێت
964+
ژێوار خدر
ناحیەی کەلەکچی پرۆژەیەکی لێ جێبەجێ دەکرێت، کە شەقام و ئاوەڕۆی بۆ دروستدەکرێت و پڕۆژەکەش زیاتر لە 570 ملیۆن دیناری تێدەچێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، پرۆژەکە لە سەنتەری ناحیەی کەلەکچی لە سنووری پارێزگای دهۆک جێبەجێ دەکرێت، بڕگەكانی دروستكردنی شەقام بە درێژیی هەزار و 140 مەتر و دروستكردنی ئاوەڕۆی لوولەیی بە درێژیی هەزار و 70 مەتر لەخۆدەگرێت.
ئەو بودجەیەی بۆ پڕۆژەکە تەرخانکراوە، 570 ملیۆن و 320 هەزار دینارە، لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت و ژمارەیەك شەقامی ناوخۆیی و ئاوەڕۆ لە سەنتەری ناحیەی كەلەكچی دروست دەکرێت.