130 دانەیان دەستبەسەر کراون

لە خورماتوو ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەنگیان بەرزکردووەتەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ھاتوچۆی خورماتوەوە ھەڵمەتێکی چڕ دژی ئەو ماتۆرسکیلانە دەستیپێکردووە کە دەنگی ماتۆڕەکانیان بەرزکردووەتەوە و بوونەتە ھۆی بێزارکردنی ھاوڵاتیان.

موئەیەد عەباس بەڕێوەبەری ھاتوچۆی خورماتوو بە 964ـی وت، مەفرەزەکانیان لەناو سەرجەم گەڕەکەکانی قەزاکە بڵاوەپێکردووە و ئەو ماتۆڕانەی دەنگی ساڵنسەکانیان بەرزکردووەتەوە و بوونەتە ھۆی بێزارکردنی ھاوڵاتیان دەستبەسەردا دەگیرێت و ھەڵمەتەکەش بەردەوام دەبێت.

وتیشی، لەھەڵمەتەکەدا دەستبەسەر 130 ماتۆرسکیلدا گیراوە و بەپێش چاوی خاوەنەکانیانەوە دەنگی ماتۆڕەکانیان تاقیکراوەتەوە بۆ ئەوەی روون بێت کە سەرپێچی کردووە و بەھیچ جۆرێک ماتۆڕەکانیان پێنادرێتەوە، لە داھاتووشدا لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار ھەڵمەتێک دژی ئەو دوکانانەی کە کەرەستەی ماتۆرسکیل دەفرۆشن و بوونەتە ھۆی بێزارکردنی ھاوڵاتی سزادەدرێن و دوکانەکانیان پێ دادەخرێت.

لەماوەکانی رابردوودا ھەڵمەتێکی بەرفراوان دژی ئەو ماتۆرسکیلانە گیرایە بەر کە بەڵگەنامەی فەرمیان نەبووە و لەئێستاشدا ئەم ھەڵمەتەی دەستبەسەراگرتنی ئەو ماتۆڕسکیلانەی دەنگیان بەرزە دەستیپێکردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

بەم نزیکانە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکان د...

بەم نزیکانە هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی ماتۆڕسکیلەکان دەستپێدەکات