لۆگۆی بانکی ناوەندی دەردەکەوێت لەگەڵ چەکوشی یاسا و دۆلار - گرافیک: بانکی ناوەندی عێراق
لەگەڵ ناوەندە فەڕمییەکان مامەڵە بکەن
بانکی ناوەندی؛ بڕیار بۆ داخستنی دەروازەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەرنەچووە
964+
ئەحمەد مستەفا
تا ئێستا هیچ بڕیار و رێنماییەکی تایبەت بە داخستنی دەروازەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، یان گۆڕینی بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ دەرنەچووە، ئەم قسەی بانکی ناوەندی عێراقە و قسەی دیکەشی هەیە.
ئەمڕۆ شەممە 18.1.2025، بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، دەربارەی گۆڕانکاری لە رێنماییەکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەڵێ، تا ئێستا هیچ بڕیار و رێنماییەکی تایبەت بە داخستنی دەروازەکانی ئاڵوگۆڕی دراو، وە گۆڕینی بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕ دەرنەچووە.
لەو بەیاننامەدا دەنگۆیەک رەتدەکاتەوە و دەڵێت، بانکی ناوەندیی داوا دەکات هەواڵ لەسەرچاوە فەرمییەکان وەربگیرێت و دەنگۆی داخستنی دەروازەکانی ئاڵوگۆڕکردن رەتدەکاتەوە.
بانکی ناوەندیی، لەسەر فراوانکردنی دەروازەکانی رادەستکردنی نەختینە لەڕێگەی سەرجەم هۆکارە بەردەستەکان، وەک ئامێرەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی ATM و ئامێری پارەدانی نەختینە pos، بە هەمان شێوەش کۆمپانیا رێگەپێدراوەکانی دراو.