• پرۆگرام
  • پەخش
  • راپۆرت
  • فیلم
  • هەواڵ
  • بازاڕ
  • ترێند
  • تەکنەلۆژیا
  • ژینگە
  • ناوخۆیی
  • هەواڵ
  • وەرزش
+964 - logo
+964 - logo
+964 - logo

گەنجێک لە سلێمانى

دڵى لە لێدان کەوت، بەڵام ژیانیان بۆ گەڕاندەوە

964+

وریا فەتاح

تەندروستى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لە نەخۆشخانەى ئەڵمانى گەنجێک لە قاوشى نەخۆشخانەکە دڵى لە لێدان دەوەستێت، بەڵام تیمەکان زوو فریاى دەکەون و رزگارى دەکەن.

وەک ئەوەى تەندروستى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لەنەخۆشخانەی ئەڵمانی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە، پاش ئەوەی هاوڵاتییەکی تەمەن 23 ساڵ لەقاوشی نەخۆشخانەکە دڵی لەلێدان دەوەستێت بەیارمەتی خوای گەورەو هەوڵ و ماندو بوونی زۆری پزیشکان و کارمەندانی نەخۆشخانەکە توانرا بەزووی فریاگوزاری سەرەتای بۆ ئەنجام بدرێت نەخۆشەکە گەڕایەوە باری ئاسای خۆى.

وەک باسکراوە، ئێستادا باری تەندروستی جێگیرەو لەبەشی چاودێری چڕ نەخۆشخانەکە چاودێری دەکرێت .

بەپێى گرتەى ڤیدیۆى ساتى وەستانى دڵى گەنجەکە، دەردەکەوێت کە تیمەکانى نەخۆشخانەکە بەزوویى فریاى گەنجەکە دەکەون و چارەسەرى پێویستى بۆ دەکەن.

هاوڵاتییه‌كی کۆیە دڵى له ‌لێدان كه‌وت و گه‌ڕایه‌وه�...

هاوڵاتییه‌كی کۆیە دڵى له ‌لێدان كه‌وت و گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ژیان

"کەلوپەلی بیناسازی سووتا"

ئاگرەکەی هەولێر کۆنتڕۆڵ کرا

964+

شۆڕش قادری

ئەو ئاگرەی لە ژێرزەمینی بینایەکی تەواو نەکراو لە هەولێر کەوتەوە، بێ زیانی گیانی کۆنتڕۆڵ کرا.

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەمشەو شەممە 1.2.2025 رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە ژێرزەمينی بينايەکی تەواو نەکراو لە گەڕەکی نازناز کەوتووەتەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رێگەی تيمەکانیانەوە رێگری کراوە لە تەشەنەکردنی ئاگرەکە و بە شێوەيەکی خێرا کۆنتڕۆڵ کراوە.

بەرگری شارستانی هەولێر راشیگەیاندووە، بەهۆی ئاگرەکە تەنیا هەندێك کەلوپەلی بيناسازی سووتاون و هیچ زیانێکی دیکەی نەبووە.

لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى هەولێر ئاگرکەوتەوە

لە پڕۆژەیەکى نیشتەجێبوونى هەولێر ئاگرکەوتەوە