قایمقام: رێگاكه‌ به‌رگه‌ ناگرێت

قه‌زاى ته‌قته‌ق ده‌یه‌وێت به‌شێك له‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌ خۆى دووربخاته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

له‌ ته‌قته‌ق، قایمقام لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى كۆكرده‌وه، ‌بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رێك له‌و ژماره‌ زۆره‌ى بارهه‌ڵگره‌كان بكه‌ن كه‌ ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ به‌هۆى داخرانى چه‌ندین رێگا روویان له‌ ته‌قته‌ق كردووه‌.

چه‌ند رۆژێكیشه‌ هاوڵاتیان گوندى سه‌ركه‌ڵك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ژماره‌ی زۆرى بارهه‌ڵگره‌كان رێگاكه‌یان داخستووه‌، به‌ڵام بارهه‌ڵگره‌كان به‌ناچارى روو له‌ سنوورى ئه‌م قه‌زایه‌ ده‌كه‌ن.

ئاسۆ مسته‌فا، قایمقامى قه‌زاى ته‌قته‌ق، به‌ 964ـى راگه‌یاند داوایان كردووه‌ هاتوچۆى بارهه‌ڵگره‌كان به‌سه‌ر شوێنه‌كانى دیكه‌ش دابه‌ش بكرێت و هه‌موویان روو له‌ سنوورى ته‌قته‌ق نه‌كه‌ن.

وتیشی “رێگاكه‌ى ته‌قته‌ق به‌هۆى ته‌سكی نا فراوانییەوە به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو بارهه‌ڵگرانه‌ ناگرێت”.

داواى له‌ قایمقامى قه‌زاى كۆیه‌ و چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار كردووه‌ هاوكاریان بن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م جه‌نجاڵیی و فشاره‌ زۆره‌ له‌سه‌ر رێگاكانى ته‌قته‌ق نه‌مێنێت و قایمقامیش ده‌ڵێت “به‌ڵێنیان داوه‌”.

بارهه‌ڵگره‌كان له‌ گوندێكی ته‌قته‌ق لێیان قه‌وما و...

بارهه‌ڵگره‌كان له‌ گوندێكی ته‌قته‌ق لێیان قه‌وما و رێگاكه‌یان به‌سه‌ردا داخرا

رێگاى دۆڵى سماقوڵى به‌رووى بارهه‌ڵگره‌كان داخرایه‌...

رێگاى دۆڵى سماقوڵى به‌رووى بارهه‌ڵگره‌كان داخرایه‌وه‌