لە کۆتاییدا داواکارییەکانی خۆپیشاندەران جێبەجێ دەکرێت

رێگەی راپەڕین بۆ سلێمانی کرایەوە

964+

ژێوار خدر

دوای 10 رۆژ لە داخستنی رێگەی راپەڕین – سلێمانی ئەمڕۆ بڕیاری کردنەوەی رێگەکە درا، لەلایەن قایمقامی قەزای دوکانەوە بەڵێن بە خۆپیشاندەران دراوە، داواکارییەکانیان جێبەجێ بکرێت.

محەمەد ئیسماعیل، یەکێکە لە خۆپیشاندەرەکانی دۆڵی خەلەکان بە 964ـی وت، دوای بەڵێنەکانی قایمقامی دوکان بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان، بڕیاری کردنەوەی رێگەکەمان بە تەواوی داوە.

وتیشی، بەپێی ئەو بەڵێنانەی بە ئێمە دراوە، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەکریتەوە بە کار کردن لە جووت سایدی رانیە – سلێمانی و کێشەی کارەباکەشمان بۆ چارەسەر دەکرێت.

کامەران عەبدوڵا، بەڕیوەبەری ناحیەی خەلەکان بۆ 964 وتی، لەمڕۆوە کۆمپانیاکە بۆ تەواوکردنی جووت سایدەکە دەستبەکار دەبن و دەستدەکەنەوە بە کار کردن لە جووت سایدەکە.

روونیشیکردەوە، کێشەی کارەبای هەر یەک لە ناحیەکانی بنگرد، خەلەکان، خدران و سورداشیشمان چارەسەر کردووە و ئیتر رۆژانە لە کاتژمێر 3:00ـی دوای نیوەڕۆوە کارەبایان دەبێت تاکو 4:00ـی بەیانی واتە کاتژمێرەکانی کارەبا لە حەوت کاتژمێرەوە زیادی کردووە بۆ 13 کاتژمێر

رێگەی رانیە – سلێمانی بە تەواوەتی داخرا و ناهێڵن یەک ئ...

رێگەی رانیە – سلێمانی بە تەواوەتی داخرا و ناهێڵن یەک ئۆتۆمبێل تێپەڕێت