فێڵبازەکە قۆڵبەست کرا و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت

بە دیلیڤەری داوای پێنج ئایفۆنی کرد بەڵام فێڵی لێکرا و کلێنسی بۆ چوو

964+

شۆڕش قادری

لە هەولێر هاوڵاتییەک بە ئۆنلاین و بە دیلیڤەری داوای پێنج مۆبایلی ئایفۆنی کردووە، بەڵام فێڵی لێکراوە و لەبری مۆبایلەکان، کلێنس و کۆمەڵێک کاغەزی بۆ چووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت، “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای تۆمار کرد، کەوا لە رێگەی پەیجی ئۆنڵاینەوە داوای پێنج مۆبایلی جۆری ئایفۆنی کردووە بە بڕی (پێنج هەزار دۆلار) کە کۆی پارەکەشی ڕادەست کردووە، بەڵام لە کاتی وەرگرتنی داواکارییەکەی بە دیلیڤەری، لەجیاتی مۆبایل، کلێنس و کۆمەڵێک کاغەزی تێدا بووە و فێڵی لێ کراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر توانیویانە لە ماوەیەکی کەمدا شوێنی تۆمەتبار بەناوی (م أ م) بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا تۆمەتبار پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و دراوەتە دادگا.

پۆلیسی هەولێر داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات، لە کاتی مامەڵە و کڕینی کاڵا و کەلوپەل بە شێوەی ئۆنڵاین، هۆشیار بن، بۆ ئەوەی فێڵیان لێ نەکرێت.

پۆلیسی هەولێر باندێکی پێنج کەسی دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر باندێکی پێنج کەسی دەستگیر کرد

پۆلیسی هەولێر دوو كەسی بە تۆمەتی دزی دەستگیر كرد

پۆلیسی هەولێر دوو كەسی بە تۆمەتی دزی دەستگیر كرد