زیاتر لە دوو هەزار کەس نزایان بۆ باران کرد
دهۆکیش نوێژە بارانەی کرد
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
پارێزگای دهۆکیش سەیری ناوچەکانی دیکەی هەرێمی کوردستانی کرد زیاتە لە دوو هەزار گەنج و پیر و ژن و پیاو نوێژە بارانەیان ئەنجامدا.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ خەڵکەکە لە گۆڕەپانێکی فراوان لە نێوان گەڕەکی نزارکێ و ئێتیتێ دەستیان بەرەو ئاسمان بەرزز کردەوە و دوعایان کرد و نوێژە بارانەکەیان کرد.
حەجی قەدریا هاوڵاتییەکی شاری دهۆکە بە 964ـی وت، “ئێمەش وەکو هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان نوێژە بارانمان ئەنجامدا و دوعامان کرد و خوا بارانی رەحمەتمان بۆ ببارینێت، بەهۆی ئەوەی زیانێکی زۆری بۆ کشتوکاڵ دەبێت .
حەجی ماهیر ، دانیشتوویەکی دیکەی پارێزگای دهۆکە و بۆ 964 وتی، “داوا لە خوای گەورە دەکەین بارانی رەحمەت ببارێنێت لەبەر ئاژەڵ و کەرتی کشتوکاڵی و نەبێتە وشکە ساڵی.”
رەشید سلێڤانەی جوتیارێکی پارێزگای دهۆکە بە 964ـی وت، ئەنجامدانی نوێژە بارانە گرنگە و سونەتە، بەڵکو خوای گەورە دوعاکانمان لێ قبوڵ بکات و بارانمان بۆ ببارێنێت و ئەمساڵ زیان بە گەنمەکان نەگات، 15 ساڵ پێش ئێستا نوێژی بارانمان ئەنجامدا و پێشئەوەی بگەینەوە ماڵ بارانێکی خۆش دایکرد و داوا لەخوای گەورە دەکەین ئەمڕۆ پيش گەیشتنەوە ماڵ باران ببارێت.
وتیشی، پار ئەم کاتانە گەنمەکەم 50 سانتیم بەرز ببوو، بەڵام ئەمساڵ وەکو پار نیە بەهۆی کەمی باران بارین بەشێوەیەکی بەرچاو کەمە، و زیانێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵی و ئاژەڵداران دەگەینێت.
نزیکەی سێ هەفتەی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان موسڵمانان نوێژەبارانە ئەنجام دەدەن، بەهۆی رێژەی کەمی باران بارینی و مەترسی وشکەساڵی.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر