لە سێ پارێزگا
پاش نەمانی حکومی ئەسەد؛ 157 هاوڵاتی سڤیل کوژراون
964+
ئەحمەد مستەفا
لە دوای روخانی حکومەتی بەشار ئەسەدەوە، تا ئێستا لە ناوچەکانی حومس و حەما و لازقییە، 157 هاوڵاتیی “سڤیل” کوژراون، ئەوەش بە گوێرەی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ.
داتاکە بەم جۆرەیە؛ لە هەر یەک لە پارێزگاکانی حومس و حەما 58 هاوڵاتی مەدەنی و لە لازقییەش 13 هاوڵاتی و لە تەرتووسیش نۆ هاوڵاتی کوژراون، کە حەوت کەسیان ژنن و یەکێکیان منداڵە.
ئەمڕۆ شەممە 11.1.20225، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ داتای زیادبوونی توندوتیژی کردووە و بڵاویکردەوە، دوای روخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە بەشێک لە ناوچەکانی سوریادا توندوتیژیی زیادیکردووە، ئەوەش بووەتە هۆی درووستبوونی ترس و نیگەرانیی زۆر لە ناو هاوڵاتیان.
پارێزگاکانی حەما و حومس زۆرترین گۆڕانکاریی تیایاندا رویداوە و بوونەتە گۆڕەپانی پێکدادانی بەردەوام، روانگەکە دەشڵێت، لە ناوچەکانی کەنار دەریا لە سوریا، کە پارێزگاکانی لازقییە و تەرتووس دەگرێتەوە، بارگرژیی ئەمنی و پێکدادان و کوشتن کاریگەریی کردووەتە سەر ژیانی خەڵک و هاوڵاتیانی مەدەنی رووبەڕوی دۆخێکی سەخت کراونەتەوە، کە رۆژ لەدوای رۆژ کارەساتە مرۆییەکانی زیاتر دەردەکەون.