له‌ زێى گەورە

فۆتۆگرافه‌رێك دیمه‌نى شه‌ڕی نه‌وڕه‌سه‌كان له‌سه‌ر ماسی تۆمار ده‌كات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

فۆتۆگرافه‌رێكی كورد چه‌ندین دیمه‌نى ئه‌و نه‌وڕه‌سانه‌ى تۆمار كردووه‌ كه‌ له‌سه‌ر ئاوى زێی گه‌وره‌ دواى راوكردنى ماسی خه‌ریكی شه‌ڕكردن له‌سه‌ر ئه‌و ماسیانه‌ى راویان كردووه‌.

دیمه‌نه‌كان جۆراوجۆرن، به‌ڵام له ‌هه‌موویاندا هه‌وڵدان ده‌بیندرێت بۆ ده‌ستخستنى ئه‌و ماسییه‌ى كه‌ به‌ ده‌نوكى نه‌وڕه‌سێكی راوكه‌ره‌وه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ى دیكه‌ش ده‌یانه‌وێت لێ بستێنن.

سابیر درى، فۆتۆگرافه‌ره‌كه‌یه‌، به‌ 964ـى وت دواى چاودێریكردنى ئاوى زێی گه‌وره‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ى له‌ نه‌وڕه‌سه‌كان به‌ديكرد كه‌ خه‌ریكی شه‌ڕكردنن له‌سه‌ر ئه‌و ماسیانه‌ى راوكراون.

وتیشی “چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر ئه‌م دیمه‌نانه‌م تۆمار كردووه‌ و شوێنه‌كه‌ش ئاوى قه‌ندیلى ئه‌م زێیه‌یه‌، له‌ نزیكى گوندى گۆپاڵه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی زراره‌تى”.

له‌ كوردستان نزيكەی شه‌ش جۆر باڵنده‌ى نه‌وڕه‌س هه‌یه،‌ به‌ڵام به‌قسه‌ى ئه‌م فۆتۆگرافه‌ره‌ كه‌ كارى دیكۆمێنتكردنى باڵنده‌كانى كوردستان ده‌كات، هیچ له‌و نه‌وڕه‌سانه‌ خۆماڵى نین به‌ڵكو هه‌ریه‌كه‌یان له‌ نیشتمانێكی جیاوازه‌وه‌ هاتوون و ئه‌و نه‌وڕه‌سانه‌ى وێنه‌شی گرتوون، نه‌وڕه‌سی ئه‌رمه‌نین و ژماره‌یه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ئه‌م زێیه‌ ده‌بیندرێن.

نزیکەی 200 جۆر باڵندە و 16 جۆر شیردەر لە شاخی بەمۆ تۆمارک...

نزیکەی 200 جۆر باڵندە و 16 جۆر شیردەر لە شاخی بەمۆ تۆمارکراون

200 باڵنده‌ى كوردستان ده‌كاته‌ كتێبێك و له‌ نیسان بڵا...

200 باڵنده‌ى كوردستان ده‌كاته‌ كتێبێك و له‌ نیسان بڵاویده‌كاته‌وه‌