رووداوی هاتوچۆ لە ناحیەی شەمامک

هاوڵاتییەک گیانی لەدەست دا و حەوتی دیکەش بریندار بوون

964+

دەشتی عارف

ئەمڕۆ شەممە 11.1.2025 بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ کە لە نێوان پاسێکی نەفەرهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت روویدا، كەسێك گیانی لەدەست دا و حەوت كەسی دیكەی بریندار بوون..

رووداوەكە پێش نیوەڕۆ لەسەر رێگای گوندی دووسەرە فەتاح لە ناحیەی شەمامك روویداوە و پاسێكی نەفەرهەڵگر لەگەڵ ئۆتۆمۆبێلێكی تایبەت بەیەكیانداداوە، بەهۆیەوە شۆفێری پاسەكە گیانی لەدەست داوە و حەوت كەسی دیكەش بریندار بوون.

964 پەیوەندی بە ئیدارەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوا کرد و ئەوانیش زانیارییەكانیان پشتڕاستكردەوە و ئاماژەیان بەوە دا، بەهۆی رووداوەکەوە كەسێك گیانی لەدەستداوە و حەوت کەسیش برینداربوونە و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە و برینەکانیان سووکە.

گوندی دووسەرە فەتاح لە ناحیەی شەمامكی نزیك هەولێرە، بەدیاریكراوی 10 كیلۆمەتر لە سەنتەری شارەوە دووە و كەوتووەتە نێوان گوندەكانی پیرداود و سۆربەش.

ئەمڕۆ رووداوی هاتوچۆ زۆربوون و بارهەڵگرێک لەسەر شەقامی ئیبراهیم خەلیلی زاخۆ وەرگەڕا و شۆفێرەکەی گەیاندرایە فریاکەوتنی زاخۆ، كە خەڵكی باكووری كوردستانە و تابلۆی بارهەڵگرەكەشی توركییە.

هەروەها پەیامنێری 964 پێی راگەیاندین، لە چیای هەیبەت سوڵتانی شاری کۆیە، بارهەڵگرێک مقەستی کردووە و بەهۆیەوە ئاستەنگی هاتوچۆ دروست، دواتر کرێن هات و بارهەڵگرەکەی لابرد.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە ماوەی ئەمساڵدا 45 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدە...

لە ماوەی ئەمساڵدا 45 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە