"بەوە دەناسرێنەوە"

“ناسنامەی لیزەری” بۆ بریکارەکانی خۆراک دەردەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر “ناسنامەی لیزەری” بۆ بریکارەکانی خۆراک دەردەکات و دەڵێت، ساڵانە دەبێت نوێ بکرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە 11.1.2025، دلێر عەبدولواحید، بەڕێوەبەری بازرگانی کەلوپەلی خۆراکی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، شێوەی ئەو ناسنامەیە دەگۆڕێت کە بۆ بریکارەکانی خۆراک دەردەکرێت و ساڵانە بە 25 هەزار نوێدەکرێتەوە.

لەبارەی شێوازی ناسنامەکە و گۆڕانکارییەکان، دلێر عەبدولواحید وتی، “لەڕووی کارکردن بە ناسنامەکە، جیاوازی لەگەڵ ئەوەی پێشتر نییە و تەنیا ئەوەیە دەبێتە کارت و بریکار بەو ناسنامەیە دەناسرێتەوە و بەشەخۆراکی مانگانەی پێدەدرێت”.

بۆ دەرکردنی ناسنامەکە، بریکارەکانی خۆراکی هەولێر ئاگادار کراونەتەوە کە بەزووترین کات سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراک بکەن.

لەکاتی سەردانکردن دەبێت بریکارەکان ئەم پێداویستییانە لەگەڵ خۆیان ببەن: دوو وێنەی نوێی مامەڵە، کارتی نیشتمانی، کارتی زانیاری و ناسنامەی بریکاری ساڵی 2024 و پێویست بە پاکانەی باج و دەرامەت ناکات.

بۆ پسولەی ئەلیکترۆنی خۆراک هەولێر دوو مانگی دیکەش چاوە...

بۆ پسولەی ئەلیکترۆنی خۆراک هەولێر دوو مانگی دیکەش چاوەڕێ دەکات