"گومان دەکرێت ئۆتۆمبێل لێیدابێت"
تەرمی کەسێک لە نزیک کانی شەیتان دۆزرایەوە
964+
عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ
لە نزیک چێشتخانەی کانی شەیتان لەسەر رێگای چەمچەماڵ – سلێمانی تەرمی کەسێک دۆزرایەوە، گۆمانی ئەوە دەکرێت کە ئۆتۆمبێل لێیدابێت و جێیهێشتبێت.
ئەڵێن حەمە ڕەشید وتەبێژی هاتوچۆی بازیان بە 964ـی وت، “لەئێستادا لە لێکۆڵینەوەداین لەسەر کەیسەکە، بەڵام وا گومان دەکرێت ئەم کەسە بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدابێت و جێهێڵدرابێت، چونکە تەرمەکە خرابووە قەراغی جادەکەوە”.
“ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە، کوڕێکی گەنجە و تەمەنی لە نێوان 18 بۆ 20 ساڵدایە، ناسنامەی پێنەبووە و مۆبایلەکەشی سیمکارتی تێدا نەبووە”، ئەڵێن حەمەڕەشید وای وت.
ئیسماعیل ئەمین بەڕێوەبەری بنکەی تەندروستی بازیانیش بە 964ـی وت، “پۆلیسی بەڵگە و تاوانی سلێمانی لێکۆڵینەوەی لە رووداوەکە دەستپێکردووە”.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری