خۆتان باش پۆشتە بکەن

بەفر و باران بەڕێوەیە و سەرماشی لەگەڵدایە

964+

شۆڕش قادری

پاشنیوەڕۆ ئەمڕۆ بەفر و بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەی گەرماش نزم دەبێتەوە، بۆیە خۆتان پۆشتە بکەن و جلوبەرگی گەرم لەبەربکەن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ شەممە 11.1.2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لە دوای نیوەڕۆوە بارانبارین بەشێوەی نمە باران دەستپێدەکات و لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکان، پلەی گەرماش سێ بۆ پێنج پلە نزم دەبێتەوە.

بۆ سبەی یەکشەممەش، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەکاتەکانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمەباران هەیە لە ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم، پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 15 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی

دهۆک: 14 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 15 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 3 پلەی سیلیزی

سۆران: 12 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی

کەشناسیی هەرێم: سبەینێش هەور و بارانە

کەشناسیی هەرێم: سبەینێش هەور و بارانە

کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن

کەشناسیی عێراق: پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن