"بەنیازی نوێژە بارانەشن"

خەڵکی خەلەکان لای خێمەکەیانەوە نوێژی هەینییان کرد

964+

ژێوار خدر

دانیشتووانی دۆڵی خەلەکان بۆ رۆژی چوارەم بەردەوامن لە گردبوونەوە و ناڕەزایەتی دەربڕین و ئەو خێمەیە جێناهێڵن کە لەسەر رێگەی رانیە – سلێمانی هەڵیانداوە،  ئەمڕۆش نوێژی هەینییان هەر لەو شوێنە بەیەکەوە ئەنجامدا و بڕیاریشە کاتژمێرێکی دیکە هەر بە کۆمەڵ نوێژە بارانەیەکیش بکەن و نزا بۆ باران بارین بکەن و دەڵێن، “نا‌هێڵین مێرولویەکیش لەم رێگەیەوە رەت بێت نەک ئۆتۆمبێل.”

محەمەد ئیسماعیل یەکێکە لە خۆپیشاندەرەکان بە 964ـی وت، “ژمارەمان 50 بۆ 60 کەس دەبێ و نوێژی هەینیمان لێرە ئەنجامدا و بەنیازین کاتژمێرێکی کە بە کۆمەڵ نوێژە بارانە ش بکەین.”

وتیشی، “نیازی چۆڵکردنی رێگەکەمان نییە و هەتا وەڵامی داواکارییەکانمان نەدرێتەوە، رێگە بە تێپەڕبوونی مێرولەش نادەن نەک ئۆتۆمبێل.”

گردبوونەوە خەڵکی دۆڵی خەلەکان و داخستنی رێگەی رانیە بۆ سلێمانی، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ماوەی 12 ساڵ دوو سایدی رانیە – سلێمانی دەستیپێکردووە و ماوە ماوە کاری تێدا دەکرێت و دواتر کارەکانی دەوەستێ و ئەوەش بووەتە هۆی بێزاری هاوڵاتییانی ناوچەکە و کەمی کارەباش داواکارییەکی دیکەی خۆپیشاندەرانە.

رێگەی رانیە – سلێمانی بە تەواوەتی داخرا و ناهێڵن یەک ئ...

رێگەی رانیە – سلێمانی بە تەواوەتی داخرا و ناهێڵن یەک ئۆتۆمبێل تێپەڕێت