تەمەنی نزیکەی 100 ساڵە
له هه‌ڵه‌بجه داواده‌كرێت بیناى نەخۆشخانەیه‌ك بكرێته ناوه‌ندێكی كلتوورى و فه‌رهه‌نگی
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌هه‌ڵه‌بجه داواده‌كرێت بیناى یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كان بکرێته ناوه‌ندێكی كلتوورى و فه‌رهه‌نگى و ره‌گه‌زى بیناكه له ته‌ندروستییه‌وه بگۆڕدرێت بۆ رۆشنبیری.
بیناكه، نه‌خۆشخانه‌ى کۆنى هه‌ڵه‌بجه یاخود نەخۆشخانەی سەراى پێده‌ڵێن، کە ئینگلیزەکان لە ساڵی 1929 دەستیان بە دروستکردنی کردووە، تەمەنی نزیکەی 100 ساڵ دەبێت.
داواكارییه‌كه، له‌لایه‌ن ئەندامانی بۆردی دیۆکۆمێنتکردنی مێژووی هەڵەبجە ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه كرا داویان كرد پشتگیری بكرێن و ره‌گه‌زى شوێنه‌كه‌ش بگۆڕدرێت.
سه‌رخێڵ غه‌فور، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى رۆشنبیری و هونه‌رى هه‌ڵه‌بجه پشتگیری كردنى ئه‌م داواكارییه‌ى بۆ ئه‌ندامانى بۆرده‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه دووپاتكرده‌وه و به 964 ـى راگه‌یاند، داواكارییه‌كه به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئه‌و شوێنه‌واره و ده‌ستكاری نه‌كردنیه‌تى.
وتیشی “گۆڕین و گواستنه‌وه‌ى ره‌گه‌زى ئه‌م بینایه پێویستى به ره‌زامه‌ندى وه‌زاه‌تى ته‌ندروستى هه‌یه بۆئه‌وه‌ى بخرێته سه‌ر وه‌زاره‌تى رۆشنبیری”.