کەشوهەوا

ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵە و کەش جێگیرە 

964+

توانا نەقی

نەباسی باو نە باران هیچ لە گۆڕێ نییە کەشناسی دەڵێت ئاسمان ساماڵ دەبێت و  پلەکانی گەرماش بۆ ئەمڕۆ جێگیر دەبن.

بەشی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان ساف و ساماڵە بەڵام سبەینێ لەهەندێک کاتدا دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبنەوە.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 9.1.2024
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما /  نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
خێراى با /   لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبیت ( 5 –  15) کم/ک
مەوداى بینین / لەنێوان (  9 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر     : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 15 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  19 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :   24 پلەى سیلیزى