43%ـى رێكخراوه‌كان كردوویانه‌

ده‌زگاى مینى هه‌رێم نزیكه‌ى سێ ملیۆن مه‌تردوجا زه‌وى مینڕێژكراوى پاككردووه‌ته‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دەزگای گشتی کاروباری مین، ئامارى ساڵى 2024 ـى كار و چااكییه‌كانى بڵاوكرده‌وه‌ و به‌پێی ئاماره‌كه‌ نزیكه‌ى سێ ملیۆن مه‌تر دوجا زه‌وی مینڕێژكراویان پاككردووه‌ته‌وه‌.

ئاماره‌كه‌، له‌لایه‌ن جه‌بار مسته‌فا سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین بڵاوكرایه‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد، لە ساڵى 2024 بە هەوڵە بەردەوامەکانی تیمەکانی مینلابه‌ری دەزگای مین و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان توانراوە دوو ملیۆن و 965 هه‌زار و 922 مه‌تر دوجا زه‌وى لە مین و تەقەمەنی پاکبکرێتەوە.

36 کێڵگە مین و 71 شەڕگە له‌ته‌واوى ئه‌م رووبه‌ره‌ پاكركاوه‌ته‌وه‌.

روونیشكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ دوای پاککردنەوەى زه‌ویه‌كان رادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە و بۆ مه‌به‌ستى کاری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و پرۆژەی ئابووری و وەبەرهێنان و نیشتەجێبوون به‌کارده‌هێندرێـت و هیچ مەترسیەکیان لەسەر نەماوە.

ژماره‌ى ئەو مین و تەقەمەنیانەى، کە لەڕێگەی تیمەکانی مینلابەر و رێکخراوەکانەوە هەڵگیراونەتەوە و لە ناوبراون، بریتی بووە لە 25 هه‌زار و 337  مینی دژەکەسی، دژە تانک و پارچە تەقەمەنی سەرپێی(IED) و پاشماوەی جەنگی نەتەقیوو (UXO) .

لە ساڵی 2024 ژمارەی قوربانیانی مین و تەقەمەنی لەسەرتاسەری کوردستان 11 كه‌س بووه‌، لەو ژمارەیەش چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و حه‌وت كه‌سیش بریندار و کەمئەندام بوون.

سه‌باره‌ت بە ژمارەی سودمەندبووانیش لە بەرنامەكانی هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنی له‌ساڵى رابردوو 72 هه‌زار و 406 کەس لە پیاو ژن و منداڵ سوودمه‌ندى هۆشیارکردنەوەكان بووه‌.

ده‌زگاى کاروباری مینى هه‌رێم بووه‌ به‌شێك له‌ ده‌س...

ده‌زگاى کاروباری مینى هه‌رێم بووه‌ به‌شێك له‌ ده‌سه‌ڵاتى نیشتمانیى عێراق

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین پێویستی بە 12 ئۆتۆمبێلە بۆ...

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین پێویستی بە 12 ئۆتۆمبێلە بۆماوەی ساڵێک