کاروانێک بەرەوی بەنداوی تشرین دەڕۆشتن

لە بۆردومانەکەی رۆژئاوای کوردستان “شەهید و بریندار” هەن

964+

ئەحمەد مستەفا

فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی لە رۆژئاوای کوردستان کردە ئامانج، میدیاکانی رۆژئاوا و خۆجێی دەڵێن، ئەو کەسانە هاوڵاتیی بوون و وەکو قەڵغانی مرۆیی بەرەو بەنداوی تشرین دەڕۆشتن، زانیاری سەرەتایی هەیە ،”شەهید و بریندار هەن”.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 8.1.2025، لە پاش ئەوەی کاروانی ئۆتۆمبێل بەرەو بەنداوی تشرین رۆشتوون کە ئێستا لەژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات “هەسەدە”یە لە دەروزەی مەنبج، رووبەروی هێرش بووەتەوە.

هاوار نیوز کە میدیایەکی خۆجێیە و روماڵی دۆخی ناوچەکە دەکات بڵاوی کردووەتەوە، “ئەو هاوڵاتیانە وەکو قەڵغانی مرۆیی بەرەو بەنداوی تشرین بەڕێکەوتن بۆ پاراستنی، بەڵام فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی کردوون”.

زانیارییەکان سەرەتاییەکان ئەوە دەخەنەڕوو، بەهۆی بۆردوومانەکەوە چەند هاوڵاتییەکی مەدەنی ” شەهید و برینداربوون کە ژن لەنێویاندایە”.

لە لایەکی دیکەوە، روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەکردووە، لە هێرشەکەدا، کە تورکیا بۆسەر کاروانی مەدەنییەکان ئەنجامی داوە، شەش گیان لەدەستدان و بریندار هەن.

+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):
+964صورة من منصة (شبكة):