شەوی رابردوو
هیچ تەقینەوەیەک لە بەغدا روویداوە؟
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا رەتیكردەوە هیچ تەقینەوەیەك لە شاری بەغدا روویدابێت.
سەرچاوەكە لە راگەیاندراوێكدا درەنگانی شەوی رابردوو روونیكردەوە، ئەوەی لە سۆشیال میدیا بڵاوكراوەتەوە دەربارەی تەقینەوەیەك لە بەغدا، راست نییە و ئەوەی هەبوو، یارییە ئاگرینەكان بووە.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا دەڵێت، ئەوەی بیستراوە دەنگی یارییە ئاگرینەكان بووە كە ژمارەیەك هاوڵاتی بەبۆنەكانی “سەری ساڵی نوێ و یادی دامەزراندنی سوپای عێراق” تەقاندوویانە و هیچ شتێكیش رووینەداوە.
سەرچاوەكە بۆ میدیا و سەرچاوەكانی سۆشیال میدیاش دەڵێت، خۆتان لە هەواڵی درۆ بەدووربگرن و بۆ وەرگرتنی زانیاریی دروست، پەیوەندی بە سەرچاوە فەرمییەكانەوە بكەن.