"ئەم ئۆفەرە تا ئاساییبوونەوەی موچە بەردەوام دەبێت"
لە خانەقین پزیشکێک بەخۆڕایی چارەسەری نەخۆشەکانی دەکات
964+
راژان باجەڵان – خانەقین
پزیشکێکی خانەقین بەناوی د.کامەران مەهدی، پزیشکی پسپۆڕی نەشتەرگەری گورچیلە و پڕۆستات بە خۆڕایی چارەسەری نەخۆشەکانی دەکات و پارەیان لێ وەرناگرێت.
د. کامەران بە 964ـی وت، “رۆژانە لە کاتژمێر 3ـی پاشنیوەڕۆ تا کاتژمێر 9ـی شەو، بەخۆڕایی و بێ بەرامبەر لە کلینیکەکەم پێشوازی لە نەخۆشەکان دەکەم و چارەسەری پزیشکیان بۆ دەکەم”.
“قەیرانی دارایی و خراپی گوزەرانی هاوڵاتیان و بەتایبەتیش موچەخۆرانی کوردستان، گەورەترین پاڵنەربوو بۆ ئەم هەنگاوە و تا ئاساییبوونەوەی موچە ئەم ئۆفەرە بەردەوام دەبێت، هیواداریشم دکتۆرەکانی تر هەمان هەنگاو بنێن”، د. کامەران وای وت.
ماوەیەکە بەهۆی دواکەوتنی موچە و سستی کار و کەسابەت، ژمارەیەک لە دکتۆر و پزیشکەکانی خانەقین ئۆفەری جیاوازیان کردووە بۆ کەمدەرامەتەکان، بەڵام د. کامەران یەکەم پزیشکە کە بە خۆڕایی نەخۆشەکانی دەبینێت.
پێداچوونەوە: شۆڕش قادری