گوایه ڤیزاى ئه‌مریكا بۆ خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت
فرت و فێڵه‌كه‌ى سه‌رى نه‌گرت و پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیریان كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه ده‌یه‌ویست به فرت و فێڵ پاره له خه‌ڵك كۆبكاته‌وه گوایه ده‌یانگه‌ینێته ئه‌مریكا، به‌ڵام زوو ده‌ستگیریان كردووه.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، بڵاویكرده‌وه، تۆمەتباره‌كه بە رەچەڵەک عەرەبه بە ناوی (س. م. ف) و بە شێوەی گرووپ کاری کردووە بۆ هەڵخەڵەتاندن و فێڵکردن لە خەڵک.
كه‌سه ده‌ستگیركراوه‌كه بە بیانووی ئەوەی گوایە به ڤیزا خه‌ڵك ده‌باته ئه‌مریكا داواى پاره‌ى لێكردوون، وا خۆی نیشانداوە هەماهەنگیی لەگەڵ کۆنسوڵخانە ئەمەریکی و چەند بەرپرسێکی عێراقی هەیە.
پۆلیس ده‌ڵێت، دوای تۆمارکردنی سکاڵا، تیمەکانیان زانیاری‌یان بەدەستهێنا و دەستیان بە لێکۆڵینەوەیەکی ورد و چڕ کرد، لە ئەنجامدا توانرا تۆمەتباره‌كه لە کاتی وەرگرتنی پارە لە یەکێک لە دادخوازەکان، دەستگیر بکرێت.
دانی ناوه بە تاوانەکەیدا و بە بڕیاری دادوەریش لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە 456 لە یاسای سزادان ده‌ستیپێكردووه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاگادارى ته‌واوى ئه‌م هاوڵاتیانه‌ى كردووه‌ته‌وه كه فێڵیان لێکراوە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بکەن و بە خستنەڕووی بەڵگەکانیان سکاڵا تۆمار بکەن.