باس لە شێرپەنجە دەکات
چیرۆکی دایک و باوکێک دەکرێتە گۆرانی
964+
پەری ساڵح
هەردوو گۆرانیبێژی رۆژهەڵاتی فەریاد مەجید ئابادی و رۆزیتا، چیرۆکی دایک و باوکێک دەکەنە گۆرانی کە منداڵەکەیان لەدەستداوە.
کلیپی “چاوەڕوانی” باس لە دایک و باوکێک دەکات کە بەهۆی شێرپەنجەوە کچەکەیان لەدەستدەدەن، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ 964 فەریاد مەجید ئابادی دەرهێنەر و هونەرمەند دەربارەی کلیپەکە وتی، هۆنراوە و ئاوازی خۆمە، لە چیرۆکێکی راستیەوە وەرمگرتووە، کە دایک و باوکێک چۆن پیر دەبن دوای لەدەستدانی منداڵەکەیان، بە رۆح و گیان دروستم کردووە.
رۆزیتا و فەریاد مەجید، یەکەمجاریانە پێکەوە دوێت دەکەن، خاوەنی چەندین بەرهەم و ڤیدیۆ کلیپن، فەریاد لە هەژماری خۆی لە ئینستاگرام دەڵێت، پێشکەشە بەو کەسانەی رۆڵەکانیان لەدەستداوە.