لە رێگەی ماستەر کاردەوە
بە سێ بڕ پارەکەی حکومەت بۆ هونەرمەند و نووسەر و رۆژنامەنووسان دەنێردرێ
964+
ئەحمەد مستەفا
وەزارەتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق دەستی کرد بە پارەدارکردنی ئەو ژمارە بانکییانەی، لە رێگەی ماستەرکاردەوە بە رۆژنامەنووسان، شاعیران، نووسەر و هونەرمەندانی داوە.
ئەوە هاوکارییەکی مانگانەی حکومەتە بۆ ئەو توێژانە، کە ئەندامی سەندیکاکانی خۆیانن و هاوکارییە داراییەکە بۆ ساڵی 2024 دەبێت.
ئەو بڕە پارانەی کە بۆ ئەو هاوکاریی دەدرێن بەسەر سێ بڕدا، بە گوێرەی پلەی ئەندامێتی دابەش دەکرێن:
600 هەزار دینار
700 هەزار دینار
940 نۆ سەد و چل هەزار دینار
پێشتر، وەزیری رۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەواری عێراق ئاشكرای كرد، خەریكە پارە لە وەزارەتی دارایی وەردەگرێت و بەسەر ئەدیب و رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان دابەشی دەكات.
پێشتر و تا ساڵی 2014، هونەرمەندان و وەرزشوانانی دێرین مانگانە بڕەپارەیەكیان وەك دیاری پێدەدرا، بەڵام دوای شەڕی دا*ع*ش و هاتنەپێشی قەیرانی دارایی، چیتر پارەكە دابەش نەكرا، دواتر ساڵی 2023 وەک هاوکاری ساڵانە دەستی پێکردەوە.