چووبووە نەجەف

مامۆستا ونبووەکەى چەمچەماڵ بە سەلامەت گەڕایەوە ماڵەوە

964+

عەزیز عەبدوڵا- گۆپتەپە

دواى ئەوەى دوو رۆژ بوو مامۆستایەکى دانیشتووى چەمچەماڵ بێ سۆراغ بوو، ئەمڕۆ بەسەلامەت گەڕایەوە بۆ ماڵەکەی و براکەشى دەڵێت، گەشتى نەجەفى کردبوو.

رێباز حەکیم مامۆستای قوتابخانەی زیرەک لە چەمچەماڵ، کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆی دوێنێ پێنجشەممە 2.1.2025، دواى دەرچوونى لە ماڵ بێ سۆراغ ببوو کەس نەیدەزانى لە کوێیە و چى بەسەرهاتووە.

ئاراس حەکیم برای مامۆستاکەیە بە 964ـى وت،” براکەم بەسەلامەت ئێوارەى ئەمڕۆ گەڕاوەتەوە بۆ ماڵەوە، وا دیاربوو گەشتى نەجەفى کردبوو، بەڵام ئێمە ئاگادار نەبووین”.

پێشتر 964 هەواڵى ونبوونى مامۆستاکەى بڵاو کردبووەوە، هەر بۆیە براکەى پێزانینى خانەوادەکەى بۆ 964 دەربڕى کە بەخەمیانەوە بوون.

جەختیشى کردەوە، براکەى ئێستا لە ماڵەوەیە و هیچ کێشەیەک رووینەداوە و تەندروستى باشە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

مامۆستایەک دوو رۆژە بێسەروشوێنە و کەسوکاری بەدوایدا د...

مامۆستایەک دوو رۆژە بێسەروشوێنە و کەسوکاری بەدوایدا دەگەڕێن