تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و پێیانزانیوە

لە ئێران 100 بەستە مادەی هۆشبەر لە سکی گەنجێک دەرهێنرا

964+

شۆڕش قادری

لە شارێکی سەربە پارێزگای هۆرمۆزگان لە باشووری ئێران، گەنجێک تووشی رووداوی هاتوچۆ دەبێت و رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت، لەوێ دەزانن کە 100 بەستە مادەی هۆشبەر لەناو سکیـدایە و دەریاندەهێنن.

ئاژانسی هەواڵی مێهر لەزاری کاشانی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید محەمەدی بەندەر عەباس بڵاویکردووەتەوە، لە شاری حاجیاوای پارێزگای هۆرمۆزگان گەنجێکی تەمەن 22 ساڵ، دوای ئەوەی تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە، رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شارەکە کراوە، دوای پشکنین و لەکاتی وەرگرتنی چارەسەردا دەرکەوتووە کە 100 بەستە مادەی هۆشبەر لەناو سکی گەنجەکەدایە.

ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی دابەزینی ئاستی هۆشیاری گەنجەکە و پێویستی بە نەشتەرگەری، رەوانەی ناوەندی تەندروستی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ) لە شاری بەندەر عەباس کراوە و لەوێ نەشتەرگەری بۆ کراوە.

بە قسەی کاشانی، تیمێکی پزیشکی پسپۆڕ نەشتەرگەریان بۆ گەنجەکە کردووە و توانیویانە 100 بەستە مادەی هۆشبەر کە کێشی هەموویان زیاتر لە کیلۆیەک بووە، دەرهێناوە و رادەستی بەرپرسانی ئەمنیی نەخۆشخانەکەیان کردووە.

“نەخۆشەکەش لە ئێستادا لە بەشی چاودێری چڕدایە و باری تەندروستی جێگیرە”، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید محەمەدی بەندەر عەباس وای وتووە.

شاری بەندەر عەباس لە باشووری ئێران یەکێکە لە گەورەترین بەندەر و ناوەندە بازرگانییەکانی ئەو وڵاتە و بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی، یەکێکە لەو شارانەی کە ساڵانە زۆرترین کەیسی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر لێ تۆمار دەکرێت.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە 850 کەس لە ئێران دەستگیر کراون

لەسەرەتای ئەمساڵەوە 850 کەس لە ئێران دەستگیر کراون

لە پرسى مادەى هۆشبەردا هەرێمی کوردستان چووەتە قۆناغە م...

لە پرسى مادەى هۆشبەردا هەرێمی کوردستان چووەتە قۆناغە مەترسیدارەکەوە