لە لایەن سوپای عێراقەوە

چوار جوتیاری کورد لەسنووری هەفتەغار دەستگیرکران

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاوایی مەنسوری ناوچەی هەفتەغاری سەر بەقەزای داقوق، چوار جووتیاری کورد لەکاتی ئاودانی کێڵگە کشتوکاڵییەکانیان، لەلایەن سوپای عێراقەوە دەستگیرکران.

حەسەن گەرمیانی، نوێنەری جوتیاران و ئەندامی پێشوی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین بە 964ـی وت، جوتیارەکان سەرقاڵی ئاودێری زەویەکانیان بوون و لەو کاتەدا لە لایەن سوپای عێراقەوە هەڵکوتراوەتە سەریان و چوار جوتیاریان دەستگیرکراون و تاوەکو ئێستا چارەنوسیان نادیارە و نازانرێت بۆ کوێ بردراون.

وتیشی، ئەو جوتیارانە لەسەر زەویوزاری خۆیان بوون و زەویەکانیان هیچ کێشەیەکی لەسەر نییە و  جوتیارەکان هیچ تاوان و تۆمەتێکیان لەسەر نییە و سوپا گێچەڵی پێکردوون و دەستگیری کردوون.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی زانیاریەکانمان ئەو هێزەی جوتیارەکانی دەستگیرکردووە، بەفەرماندەی ئۆپڕاسێۆنەکانی رۆژهەڵاتی دیجلە ناو دەبرێت، لەئێستادا لەرێگەی لایەنە پەیوەندیدار و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لەخورماتوو لەهەوڵدان بۆ دیاری کردنی چارەنوسی جوتیارەکان و ئازادکردنیان.

964 پەیوندی بە فەرماندەی ئۆپڕاسێۆنەکانی رۆژهەڵاتی دیجلەوە کرد لەخورماتو، بەڵام پەیوەندیەکەیان بەردەست نەبوو.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

سێ جوتیاری کورد لەسەر سکاڵای عەرەبی ھاوردە بە دوو ساڵ ز...

سێ جوتیاری کورد لەسەر سکاڵای عەرەبی ھاوردە بە دوو ساڵ زیندانی سزا دران