له‌گه‌ڵ دوو حاڵه‌تى دووانه‌ش

لە شەوی سەری ساڵ کەرکوک دوو حاڵه‌تى له‌دایكبوونى منداڵى سیانه‌ى تۆمار كرد

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

شەوی رابردوو كه‌ ساڵى نوێ ده‌ستپێكرد، له‌نه‌خۆشخانه‌ى منداڵبوونى كه‌ركووكیش دوو حاڵه‌تى له‌دایكبوونى منداڵى سیانه‌ تۆمار كران، كه‌ به‌ دوو دایك شه‌ش منداڵیان له‌دایكبوو، سەرجەمیشیان بارودۆخی تەندروستیان باشە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە بەشی منداڵبون لە نەخۆشخانەی کەرکوکی فێرکاری بە 964ـی وت، حاڵه‌تى له‌دایكبوونه‌كان کاتژمێر 12:00ـى شەو بووه‌، دوو ژن یەکێکیان تەمەنی 27 ساڵ و ئەوەی دیکەیان 31 ساڵه‌ له‌ بەشی منداڵبون کران منداڵی سیانه‌یان بوو، كه‌ ئەمەش بە یەکێک لە روداوە جوانەکانی ساڵی 2025 لە کەرکوک دادەنرێت.

وتیشی “هه‌ر شه‌ش منداڵه‌ له‌دایكبووه‌كه‌ كچن”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، جگه‌ له‌م دوو حاڵه‌ته‌، دوو حاڵه‌تى دیكه‌ى له‌دایكبوونى دوانه‌شیان هه‌بووه‌، كه‌ یه‌كێكیان دوو كچ و ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان كوڕ و كچێك بووه‌.

سه‌رى ساڵى 2022 ش، له‌هه‌مان نه‌خۆشخانه‌ى كه‌ركوك حاڵه‌تێكی له‌دایكبوونى سیانه‌ى منداڵبوون هه‌بوو.

به‌پێی ئامارێكی فه‌رمی كه‌ 964 له‌ فەرمانگەی تەندروستی کەرکوکى وه‌رگرتووه‌، لە ساڵی 2023 لەشاری کەرکوک بە قەزاو ناحیەکانەوە 39 هەزار و248 منداڵ لە دایک بونە.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لە هەڵەبجە لە دایکبوونى کچان پێش کوڕانى دایەوە

لە هەڵەبجە لە دایکبوونى کچان پێش کوڕانى دایەوە

نه‌خۆشخانه‌ی لەدایکبوونی هه‌ولێر راپۆرت له‌سه‌ر

نه‌خۆشخانه‌ی لەدایکبوونی هه‌ولێر راپۆرت له‌سه‌ر "كه‌یسه‌ ترسناكه‌كان" ئاماده‌ ده‌كات