به‌ڵام زیاتر له‌ 500 بریندارى هه‌یه‌

عێراق به‌بێ گیانله‌ده‌ستدان ساڵى 2024 ـى به‌ڕێكرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ته‌ندروستی عێراق ئاماری روداوه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ هیچ گیانله‌ده‌ستدانێك له‌ شه‌وى رابردوو تۆمار نه‌كراوه‌ به‌ڵام ده‌ڵێت، به‌هۆى رووداوى جیاوازه‌وه‌ زیاتر له‌ 500 برینداریان تۆمار كردووه‌.

سه‌یف به‌در، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند، به‌هۆى یارییه‌ ئاگرینه‌كانی شه‌وی سه‌ری ساڵ‌ برینداربونی سوتان و چاو و ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ هه‌بووه‌، چه‌ند كه‌سێك به ‌برینداری گه‌یه‌ندراونه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كان كه‌ برینداری گوللـه‌ن، به‌ڵام ده‌ڵێت دۆخی ته‌ندروستیان باش نییه‌‌ و له‌ژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.

باسی له‌وه‌شكرد، تاوه‌كو ئێستا هیچ حاڵه‌تێكی گیانله‌ده‌ستدان له‌ عێراق تۆمارنه‌كراوه‌.

ئاشكراشیكرد، “كۆی گشتی برینداره‌كان به‌هۆی یارییه‌ ئاگرینه‌كانه‌وه‌ 143 كه‌س، برینداربونی ته‌قه‌ 40 كه‌س، روداوی هاتوچۆ 203 بریندار و برینداری هه‌مه‌جۆریش 178 كه‌س بون له‌ سه‌رجه‌م پارێزگاكان”.

بەرگریی شارستانیی هەرێم رێنمایی سەبارەت بە یارییە ئاگ...

بەرگریی شارستانیی هەرێم رێنمایی سەبارەت بە یارییە ئاگرینەكان بڵاوكردەوە

شه‌وى رابردوو دوو حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌...

شه‌وى رابردوو دوو حاڵه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ هه‌ولێر روویانداوه‌