بە ئاراستەی پردی قەرەقۆزاق رۆیشتووە

هەسە*دە: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیامان تێکشکاند

964+

شۆڕش قادری

شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزە کوردییەکان و گروپەکانی نزیک لە تورکیا لەنزیک پردی قەرەقۆزاق و گوندەکانی دەورووبەری کۆبانێ بەردەوامە و هەسە*دەش دەڵێت، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیایان تێکشکاندووە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسە*دە) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، “شەڕڤانانمان لەنزیک پردی قەرەقۆزاق فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیایان خستووەتەخوار و تێکیانشکاندووە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، فڕۆکەکەی تورکیا لە جۆری بەیرەقدار TB2 بووە و بەئاراستەی پردی قەرەقۆزاق لە باشووری کۆبانێ رۆیشتووە.

پاش رووخانی رژێمی سوریا و کۆتاییهاتنی فەرمانڕەوایی بنەماڵەی ئەسەد لە 8.12.2024 ، شەڕ و پێکدادانی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان و گروپەکانی نزیک لە تورکیا پەرەی سەندووە و هێرش و بۆردومانی تورکیاش بۆ سەر ناوچەکانی منبج و کۆبانێ دەستیپێکردووەتەوە.

ئەنجومەنی سەربازیی منبج: دەیان چەکداری نزیک لە تورکیام...

ئەنجومەنی سەربازیی منبج: دەیان چەکداری نزیک لە تورکیامان کوشتووە

تورکیا بۆردومانی گوندەکانی دەورووبەری کۆبانێ دەکات

تورکیا بۆردومانی گوندەکانی دەورووبەری کۆبانێ دەکات