جیاوازییەکە 14 کاتژمێرە
چ وڵات و ناوچەیەک زووتر دەچنە ناو ساڵى نوێ؟
964+
وریا فەتاح
کاتێک هاوڵاتیان لە هەرێمى کوردستان لە کاتژمێر 12:00ـى ئەمشەو، پێدەنێنە ناو ساڵى نوێى 2025، رەنگە درەنگ وەخت بووبێت، چونکە پێش ئەوە لە دەیان شوێنى جیهان چوونەتە ناو ساڵى 2025.
کیریباس وڵاتێکی دوورگەییە لە ناوەڕاستی زەریای هێمن، یەکەم شوێن دەبێت دەچێتە نێو ساڵى نوێى 2025، کاتژمێر 1ـى ئەم دوای نیوەڕۆیە لەوێ ساڵى 2025ـە.
دوورگەکانی چاتام لە نیوزیلەندا لە کاتژمێر 01:15 خولەک وەک دووەم شوێنى جیهان دەچێتە ساڵى نوێ، دواتریش نیوزلەندییەکان لە کاتژمێر 2ـى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ، دەچنە ناو ساڵى نوێوە.
ناوچەکانی دوورگە بچووکەکانی دەرەوەی ئەمریکاش کۆتا شوێنن کە لە کاتژمێر 3:00ـى بەرەبەیانى 1.1.2025 بە کاتى هەرێمى کوردستان، دەچنە ناو ساڵى نوێوە.
بە گشتى 39 ناوچەى و وڵاتى جیهان لە کاتى جیاوازدا پێشوازى لە ساڵى نوێ دەکەن، لە نێوان ئەو ناوچەیەى یەکەمجار دەچێتە ناو ساڵى نوێ ئەو ناوچەیەى کۆتا شوێنە دەچێتە نێو ساڵى نوێ، 14 کاتژمێر جیاوازییان هەیە.
لەم لینکەوە لیستى ناوى ئەو وڵات و ناوچانە ببینە کە یەکەم شوێن و درەنگترین شوێن دەچنە ناو ساڵى نوێى 2025ـەوە.