کەشوهەوا

ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور و پلەکانی گەرماش بەرز دەبنەوە

964+

توانا نەقی

بە پێی کەشناسی بێت بۆ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت و پلەکانی گەرماش لە چاو دوێنێدا بەرزتر دەبنەوە.

بەشی پێشبینی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ کەشەکە ئاسایی دەبێت جگە لەوەی هەور دەبێت بەڵام سبەینێ ئەگەری نمەباران هەیە لە هەندێک ناوچە.

ئەمڕۆ دوو شەمە 30.12.2024
پلەکانی گەرما /  کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە  تۆمارکراوەکانى دوێنێ .
خێراى با /   لەسەرخۆ دەبیت ( 10 –  15 ) کم/ک
ئاراستەی با /  باشورى خۆرهەلات دەبێت .
مەوداى بینین / لەنێوان (  9 – 10 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر     :15  پلەى سیلیزى
سلێمانی  : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک     : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک  : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ      :  13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : 4 پلەى سیلیزى
سۆران    : 12 پلەى سیلیزى
گەرمیان  :   17 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى   30- 12- 2024