بکوژەکە دەستگیر کرا

گەنجێک لە کۆیە بە چەقۆ کوژرا

+964
گۆڤەند فەتاح – کۆیە

کەمێک پێش ئێستا لە دووسایدی شەهیدانی قەزای کۆیە، کەسێک چەقۆیەک لە گەنجێکی 22 ساڵ دەدات و دەیکوژێت، دواتر بكوژەكە لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر كرا

دوای رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە بۆ دەستگیرکردنی بکوژەکە.

سەرچاوەیەكیش لە ئاسایشی كۆیە بە 964ی راگەیاند، بكوژەكە دەستگیر كراوە.

بڕیار عوسمان، لێپرسراوی کارگێڕیی نەخۆشخانەی شەهید د. خالید، بە 964ـی وت، کاتێک گەنجەکەیان هێنایە نەخۆشخانە باری تەندروستیی زۆر خراپ بوو بۆیە پاش کەمێک گیانی لەدەست دا و رەوانەی پزیشکی دادی کۆیە کرا

وتیشی، ئەو گەنجەی کوژراوە ناوی (ن. ک. ت)، دانیشتووی شاری کۆیەیە.

دەربارەی رووداوەکە سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کۆیە بە 964ـی وت، ئەو گەنجە چەقۆیەک بەر دڵی کەوتبوو، تا ئێستا نازانن هۆكاری رووداوەكە  چی بووە، بەڵام لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە و دواتر وردەکاری رووداوەکان ئاشکرا دەکەن.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

سێ کەس لە قلیاسان لە شەڕەچەقۆ بریندار بوون

سێ کەس لە قلیاسان لە شەڕەچەقۆ بریندار بوون